تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوریشم
[[پهـ: ئەپەرێشوم]]
«نا.» لیکاوی کرمێکە، ناوی کرمی ئاوریشمە، وەکوو هەودای زۆر باریک و بریسکە دار لە دەمی دێتە دەر و قۆزاخییەکی درێژووکەی «شکڵی لە بەڕوو دەچێ» لە دەوری خۆی پێ دەتەنێ و دەیکاتە هێلانە تا سەری وێک دێتەوە و کونی لێدەبڕێ، تێیدا دەمرێ. ئەم قۆزاخانە دەخەنە ناو ئاوی لە کوڵ و هەوداکانی لێک جوودا دەکەنەوە و دەیڕێسن. دەکرێ بە قوماش بۆ پۆشتەمەنی و کەل وپەلی تری پیاوانە و ژنانە. لە زۆر چێگەی دنیا ئەم کرمە بەخێو دەکەن خواردنی گەڵای دارتووە. ٭ئارمووش. هەرمووش. هەورێشم. «بکـ.» هەڤرمش. هس.: ئاوەڕێس. ئاوریشمی خاو_ «نتـ.» ئاوریشمی نەڕێسراو، بۆ چنین و تەنینی هەندێ پارچەی تایبەتی «هەوری، سرکەیی» یا نەخشاندنی تەکەڵتووی زینی ئەسپ و ئەو جۆرە شتانە بەکاردێت.
ئاوریشم دۆز
۱- «نتـ.» هەر شتێکی بە ئاوریشم نەخشی لەسەر کرابێ. ۲- «ستـ.» حاڵەتی هەر شتێ کە بە ئاوریشم نەخشێنرابێ. «وەستای سەراجم لەبۆ بێنن، تەکەڵتووی ئاوریشم دۆزم بۆ پێک بێنن.» «تحفە: جـ۲_۱٦۵». ۳- «سفا.» کەسێکی بە ئاوریشم چتان دەنەخشێنێ.: وەستا سەعیدی ئاوریشم دۆز.