تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاماڵ
[[٢- ئام + ٣- ئاڵ]]
«پهـ: هەمەهل، هەمێمال»، «ستـ.»، «مکـ.» ١- هاوتا، هاوچەشن. ٢- بارە و «حاڵێک»، مەیلە و شتێک: ئاماڵ فەقیرە «فەقیر نیە، بارە و فەقیر هەڵکەوتووە»، ئاماڵ شین، ئاماڵ سوور «شین و سووری تەواو نین مەیلەو و شین یا مەیلە و سوورن». هس.: ئاواڵ، هاواڵ.
ئامباز
[[ ئام + باز = بازوو «باسک» ]]
«نتـ.» کاری دوو کەس کە یەکتر لە باوەش کەن، باسکیان تێک بهاڵقێنن.
ئامباز بوون
«مستـ. متـ.» ئاواڵە کردنەوەی دەست و باسک و لە کەسێک وەرهێنانە، بە جۆرێک دەستێ بە ژێر باسک و دەستێ بە سەرشانیدا لە تەختی پشتی کابرا بگەنەوە یەک، کابرای تریش هەر وا دەکا. تێبــ. ـ دوو دۆست کە ماوەیەک یەکتریان نەدیبێ ئامبازی یەک دەبن یا دوو کەس کە پێکەوە نیازی شەڕیان هەبێ.
ئامراز
[[پهـ: ئەوبزار]]
«نا.» ١- دەزگا، یان مەکینە و شتێکی کە بۆ جێ بە جێ کردنی کارێک کەڵکی لێ وەربگێرێ «چەقۆ، مشار، ڕەندە، قەڵەم...» : قەڵەم و کاغەز و مەرکەب ئامرازی نووسینن، ئوتۆمبێل و فڕۆکە ئامرازی باشن بۆ سەفەر، تفەنگ ئامرازی شەڕە. ٢- ئەدات «لە زمانەوانی و رێزماندا» : پاشبەند و پێشبەند ئامرازی داتاشینی وشەی تازەن لە زمانی کوردیدا. ئەلف و نون ئامرازی جەمعە. ٣- «مجـ.» هۆ. وەسیلە: ئیسڕائیل ئامرازی دەستی ئیمپڕیالیزمە. تێبــ. ـ بە لای منەوە، وشەی «هەوجاڕ» شکڵێکی تری ئەم وشەیە. * ئەمراز.
ئامشۆ
«مسقتـ.» تمـ: ئام و شۆ.
ئاموور
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» یەکێکە لە دوو پارچە گەورەکانی ئامرازی «جووت» لە کوردستان. * ئێرەقه، هەوجاڕ. تێبــ... ئەم ئامرازە لە دارێکی درێژی ڕاست «باسبک ـ یا ـ باسکێش»، کە کۆتەرەدارێکی ڕەختە و سەختی «دەندە» بە سەرەوەیە و گاسنی دەخرێتە سەر، دروست کراوە. دارێکی باریکتر «پاشبارە» بە قیتی دە دەندە کوتراوە و ئەمیش دەسکێکی پچووکی «دەستەدوو، دەستوو» ڕێ دەخرێ.
ئاموور ماڵە
«مکـ.» شل و شەوێق لە نیر بەستراوە و گاسن زۆر لە زەوی دەچێتە خوار و قوونی دەندە لە زەوی دەخشێ.
ئاموور ڕژدە
«مکـ.» قیت بەستراوە بە «نیر» ەوە و تەنیا نووکی گاسن عەرز دەگرێ و باشی ناکێڵێ.
ئامپا
[[٢- ئام+ پا «بەش» ] ]
«ستـ.»، «مکـ.» جووتێری دەوڵەمەند و حاڵخۆش لە دێهاتی کوردستان. تێبــ. ـ مەبەست ئەوەیە کە ئەم جووتێرە دەوڵەمەندە وەک هاوبەشی خاوەن مڵک بێ وایە.
ئامڕاز
[٢[- ئام + ڕاز]]
«ستـ.»، «هو.» چلۆنایەتی کەسێکی، لەبەر خۆشەویستی یا ئەمینی لە کاروباری نهێنی یەکێ یا کۆمەڵێ ئاگاداربێ. مەحڕەمی ڕاز * هاوڕاز.
ئامک
[[١- ئام + ئک]]
«نتـ.» خوشکی باوکی کەسێک * پوور، میمک، «بکـ.» مەت.
ئامۆ
[[ستـ. توئیریه، ١- ئام + ئۆ «ئمـ: بگـ.» ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ١- ئام تێبــ. ــ ئەم وشەیە هەر چەندە ئامرازی بانگهێشتنی بە دواوە نووساوه، بەڵام هەر مانای «مام» دەدا، مردۆخ بە هاوتای «مامۆ» ی داناوە «تمـ: مخـ. جـ٢، ل ــ ٦٣٠».
ئامۆزا
[[ستـ: تو ئیرێؤ پوتهره‌ «کوڕی مام»، توئیریه‌ دوغزه‌ر «کچی مام» ] ]
(نت.)کۆر یا کچی برای باوکی کەسێک، منداڵی مام.: مامۆزا «هلـ.» بنعام. «بکـ.» پسمام، دۆتمام. «جنو.» ئامۆزا. تێبــ. ــ دەنگی «ز» ی ئەم وشەیە تۆزێ تیژە و لە نێوان «ز» و «ظ» ی عارە بی دایە.
ئامۆزازا
[[ئامۆزا + زا]]
«نتـ.» کوڕ یا کچی ئامۆزای کەسێک * بنامۆزا.
ئامۆژن
[[ئامۆ + ژن]]
«نتـ.» ژنی برای باوکی کەسێ، براژنی باوک. * «بکـ.» ژن مام، مامۆژن.
ئامۆژگاری
[[ئا ــ مۆژ «ریـ.. فعـ..» + گار = کار + ٢- ئی، پهـ: ئامۆژاکاریهـ]]
«نتـ.» ١- نەسیحەت «بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی»، ٢- تەعلیمات «بۆ کاری سیاسی، ئیدارە و...» : ئەوەندەی ئامۆژگاری دەکەن هەروەک خۆیەتی، هێند لاسارە ئامۆژگاری کەسی بە گوێدا ناچێ. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە ڕیشەی فیعلێکی کۆنی کوردی «ئا ــ موژ. مۆچ.» وەرگیراوە کە ئێستا خۆی لە بیر چۆتەوە و ڕەگەکەی لە چەند وشەیێکی تریشدا «دەستەمۆ، نامۆیی» دەبیندرێ. ب» لە زمانی فارسیدا سنێ مەسدەری ئامووزانیدەن، ئاموو زیدەن و ئامووختەن هەر لەو کۆنە فیعلە ماوەتەوه، بەرامبەر بەم وشەیەی کوردیش «ئامووزگاری» هەیه، کە «حمسـ.» ە و مەعنای ئێستای «مامۆستای قوتابخانەی ئیبتیدایی» یه، جا وەکوو دەبینین لە کوردیدا مەعنای ئەم وشەیە لە جەوهەرا جۆرە «فێر کردن» ێکی تێدایە بەڵام پێوەندی بە دەرس و خوێندنەوە نیە. * ئامۆژیاری، مۆچ، مووچاری، مۆچیاری، مۆژگاری
ئامۆژگاری کردن
«مستـ. متـ.» نەسیحەت کردن، دەرس دادان قسەوەبەرنان «تەلقین».
ئامۆژیاری
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئامۆژگاری.
ئامیار
[[٢- ئام + یار]]
«نتـ.»، «هو.» ئاواڵ، ڕەفیق، هاوڕێ □ «چون بەی تەوردەوڵەت ئامیارتەن + ستارەت سەعدەن فەلەک یارتەن» «خانا ــ ٢٦٥».
ئامیان
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.، هو.» تمـ: ئامێژەن/ ٢.