تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئامۆ
[[ستـ. توئیریه، ١- ئام + ئۆ «ئمـ: بگـ.» ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ١- ئام تێبــ. ــ ئەم وشەیە هەر چەندە ئامرازی بانگهێشتنی بە دواوە نووساوه، بەڵام هەر مانای «مام» دەدا، مردۆخ بە هاوتای «مامۆ» ی داناوە «تمـ: مخـ. جـ٢، ل ــ ٦٣٠».
ئامۆزا
[[ستـ: تو ئیرێؤ پوتهره‌ «کوڕی مام»، توئیریه‌ دوغزه‌ر «کچی مام» ] ]
(نت.)کۆر یا کچی برای باوکی کەسێک، منداڵی مام.: مامۆزا «هلـ.» بنعام. «بکـ.» پسمام، دۆتمام. «جنو.» ئامۆزا. تێبــ. ــ دەنگی «ز» ی ئەم وشەیە تۆزێ تیژە و لە نێوان «ز» و «ظ» ی عارە بی دایە.
ئامۆزازا
[[ئامۆزا + زا]]
«نتـ.» کوڕ یا کچی ئامۆزای کەسێک * بنامۆزا.
ئامۆژن
[[ئامۆ + ژن]]
«نتـ.» ژنی برای باوکی کەسێ، براژنی باوک. * «بکـ.» ژن مام، مامۆژن.
ئامۆژگاری
[[ئا ــ مۆژ «ریـ.. فعـ..» + گار = کار + ٢- ئی، پهـ: ئامۆژاکاریهـ]]
«نتـ.» ١- نەسیحەت «بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی»، ٢- تەعلیمات «بۆ کاری سیاسی، ئیدارە و...» : ئەوەندەی ئامۆژگاری دەکەن هەروەک خۆیەتی، هێند لاسارە ئامۆژگاری کەسی بە گوێدا ناچێ. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە ڕیشەی فیعلێکی کۆنی کوردی «ئا ــ موژ. مۆچ.» وەرگیراوە کە ئێستا خۆی لە بیر چۆتەوە و ڕەگەکەی لە چەند وشەیێکی تریشدا «دەستەمۆ، نامۆیی» دەبیندرێ. ب» لە زمانی فارسیدا سنێ مەسدەری ئامووزانیدەن، ئاموو زیدەن و ئامووختەن هەر لەو کۆنە فیعلە ماوەتەوه، بەرامبەر بەم وشەیەی کوردیش «ئامووزگاری» هەیه، کە «حمسـ.» ە و مەعنای ئێستای «مامۆستای قوتابخانەی ئیبتیدایی» یه، جا وەکوو دەبینین لە کوردیدا مەعنای ئەم وشەیە لە جەوهەرا جۆرە «فێر کردن» ێکی تێدایە بەڵام پێوەندی بە دەرس و خوێندنەوە نیە. * ئامۆژیاری، مۆچ، مووچاری، مۆچیاری، مۆژگاری
ئامۆژگاری کردن
«مستـ. متـ.» نەسیحەت کردن، دەرس دادان قسەوەبەرنان «تەلقین».
ئامۆژیاری
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئامۆژگاری.