تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاردەڵ
«نا.»، «سنـ.» پێش خزمەت، فەڕڕاش، گزیر، یاساوڵ. تێبــ. ـ ١: فەرمان بەرێک بووە لە بەردەستی والییەکانی ئێرانیدا، فەرمانەکی والی هەرچی بووبن بە دەستی ئەو جێ بە جێ کراون. ٢- بە قسەی دوکتۆر معین ئەم وشەیە «ئۆردیناریتسێ» ی ڕووسییە، لە کوردی و فارسیدا وای بەسەرهاتووە * ئەردەڵ، «کعر.» وەردیان.
ئاردەڵان
«نتـ.» تمـ: ئەردەڵان.
ئاردەڵووکە
[[ ئارد + ئەڵ + ئووکە] ]
«نتـ..» ١- ئاردێ کە لە ناو قووڵکەی ئاش دەمێنێتەوە. □ کاسە بۆیە لازمە تا ئاردەڵووکی دەربدا سەوڵی بۆیە لازمە نەک جۆگەلەی بیبا بە تاو «نالی: گمـ.» ٢- جۆرێ بەفرە، کلووی وردە کە دەستی لێ بدرێ وەکوو جوورەکانی تری بەفر دەست تەڕ ناکا و بە هاسانیش تۆپەڵ نابێ.