تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەوپەڕێن
کارێ یان شتێ کە داهێزانی خەو ناهێڵێ
دابەزێن
ئەوی سواران دێنێتەخوار
داربەندەخوێن
داردۆخین، دارێ کە هۆجەنەی تێدەخەن و لە دەرپێ ڕادەکەن
داس پەڕێن
بەداس پەڕاندنی وێنجەی ساوا تا پنجی قایمتر بێ
دامێن
دامەن
داوێنی کێو، بنا
دامێن پیس
مرۆی زیناحکار
دامێن گرتن
برێتی لە پەنا بۆ بردن و تکاکردن لە کەسێ
ناچار تووشی بەڵا بوون: ئەم بەڵایە دامێنی گرتووم
داوێن پیس
فاسق و زیناحکار، دامێن پیس