تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕیوەڵ
زەردەڵەی لاواز
ژیوەر
ژیانی شارستانیانە، ژیاری
گیوەگیر
نۆرەگر
گیوەگیرە
نۆرەگری
گیوەگیو
کێژەگێژ، قسەی زۆر بێ تام
بۆگەنیوە
گیا بۆ گەنکە
تیوتیوە
تیف تیفە
جریوە
دەنگی چوێلەکان
تروکەتروکی ئەستێرە
جریوە جریو
جریوەی زۆر
جیوە
کانزایەکە، داناسەکنێ و دێت و دەچی، بۆ دەرمان دەبێ
شیرەی ڕق هەڵاتوی دار، جەوی
زریوە
ترووکەی ئەستێرە: ئەستێرە زریوە زریوانە
جریەوەی چوێلەکە
زیوە
بزاو، جووڵە، بزاڤ
زیو، دەنگی بەچکەمەلی ساوا
سریوە
سروە. شنە. بای بسکان
جریوەی چۆلەکان
زریوەی ئەستێرە
قریوە
هەراو هوریا لە خۆشیان: ڕۆژێ بە کوچەیەکدا دەڕۆیی پاتشایەک/ لە هەر کۆڵان و بانێک بو هەراو قریوە «پروین اعتصامی »
مەیوە
ڕەز، داری ترێ
ڕابردوی مەیوو: شیرەکە مەیوە
میوە، فێکی، فێقی
هەتیوە
وتەی گەف بە سووکایەتیەوە، هەتی: هەتیوە دەتکوژم
بە گاڵتەوە دواندنی هاواڵ، هەتی: هەتیوە بزانە چەند خۆشە
چەپاکی باریکی چادر کە بەر دیرەگی دەدەن
نیسکێنەی توندی بێ ڕۆن
تەختە کوێنی کەنارەی ڕەشماڵ کە شۆڕدەبێتەوە
هەواجیوە
ڕەگی دارێکە بۆ دەرمان دەشێ