تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وردیلەکە
زۆر چکۆلانە
وەویلە
بووکەڵەی مناڵان
وەکیلەڵلا
خواوەکیلە، بۆ باوەڕپێکردن ئێژن
وەکیلەی
بریکاری، وکێڵی کردن
وەیلۆ
وتەیەکە بۆ خۆشەویستی بە مناڵی دەڵێن: وەیلۆ چەند قشتە
بانگ کردنی دۆستی نێرینە لە دوورەوە
وەیلۆلۆ
وتەی سەرەتای لاوک بەمانا ئەی دۆستە نێرە دوورەکە
وەیلێ لێ
سەربەندی لاوکە واتا: ئەی یارە مێوینە دووردەستەکە
پشکیلان
گەمەی کەڵەمستێن، بازیەکی شەونشینیە کە ئەنگوستیلە لە باخەڵی یەکێکدا دەشارنەوە دەستەی تر دەبێ بیدۆزنەوە
پشیلە
کتک، جانەوەرێکی لە تیرە پڵنگ بەڵام پچوک، دڕندەیشی هەیە و کەویشی هەیە، بە نێرەکەی ئێژن گورپە
پشیلەشۆر
شوشتنی ناتەواو، شۆرینی سەرچڵ
پشیلەپایزە
بەری گیایەکە با دەیبا و مناڵ بۆ گاڵتە دوای دەکەون
پۆیلە
پۆیلانە
لیزگەموروی سەر بۆخشڵ لەسەری دەدەن