تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیلکە
پاشگری چووک شاندانە: ساویلکە، کانیلکە، گۆمیلکە، جامیلکە
باویلکە
پشیلە پایزە، گیایەکە تۆکەی سپی و سووک و گرژە پایزان با بڵاوی دەکاتەوە، بایلکە، شەلەمین کەرە
بیبیلکە
باڵدارێکی بچووکە
بەردەتراویلکە
زیخەشینکە کە لەبەر تاو ئەتروسکێ و وەک ئاو دیار دەکا
بەرگایلکە
چوێلە کۆکەیەکی ڕەش و سپیە لە خەتی جووت دوای گا دەکەوێ، قون هەڵتەکێنە، کلک هەڵتەکێنە
بەفرەژیلکە
بەفرەلۆکە، بەفری زۆر دەنک ورد
تاویلکە
تاوەی بچوک
تیلکە
دیزەی چێشت
تەنگەتیلکە
ڕق، هەستاو، توڕە
زگ زل
حیلکانەوە
بەقاقا پێکەنین، خەنین بە دەنگی بەرز
حیلکوهۆڕ
خەنینی زۆر و بەدەنگی بەرز
حیلکە
دەنگی خەنین، کەن بە دەنگی بەقەو
حیلکەحیلک
حیلکەی زۆر
حیلکەهۆڕ
دەنگی پێکەنین