تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵە
جنۆکەی زەیستان کوژ
جلە بووکی مناڵان
پەڵەی دەموچاوی ئاوس
پارچەی شاش بۆ دابێژتن
نەخۆشیەکە لە ناوگەڵ پەیدا دەبێ
ئەشکەڵە
مەنگەنەی نەجار و ئاسنگەر
دارۆکێکی لەلە کراو بۆ پێکەوە لێکدانی تەختە دەوار
ئامرازێکی جەزرەبەدانە هەر قامکەی تاوانباریان دەناو کونە تەختەیەکی خڕ دەنا و بە پەت جەڕە بابەیان دەدا، چێوجەلە
ئەموستەوێڵە
کلکەوانە، ئەنگوستیلە، ئاڵقەی خشڵی قامک
بابردەڵە
پووش و قانگەلاشکی بەربا
بابۆڵە
تیکەی درێژ
قۆنداغ بۆ کۆرپە ساوا تێ پێچان
گرۆڤەری ئەستوور: ئەوە بابۆڵەی باسکیەتی
باخڵە
توربێن، خورجی تۆودان، تۆمدان، تۆمەدانە
بادامەتاڵە
بادامی تاڵ کە دەنکەکەی خۆش دەکەن و پێی دەڵێن: چوالە بادام، دانگۆ
بازەڵە
بەڵەکی کەم
شەرم شکاو
خڕکەڵە و هەراش: مناڵەکەتان بازەڵە بووە
قەمچان، ڕێخان، گەمەیەکە بە وردە بەردی لووس ئەکرێ، بازەڵێن
باژەڵە
بازرە
نەخۆشییەکی پێستە تایبەتی منداڵان، زیپکەیان لە دەست و پا دێت
ببڵە
بێچووی تازە زاو، ساوا، کۆرپەساوا
بزڵە
کاریلە، بەچکەبزن