تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆڵەمەبازی
شەڕە مشت
ڵەپەڵەپ
ڕاژانی بە حەواوە
دەنگی توندو زۆر لە لووتەوە، فنگەفنگ
یەکەڵەشاخ
بە تەنیا شاخێک
یەکەڵەچن
نەمان لەشوێن یەک
ئاخڵە
خەرمانەی مانگ: ئاخڵە لە دەوری مانگ دیارە
پاپۆکەی مار: مارەکە ئاخڵەی دابوو
بە ژوورێکی کورتەدیواری سەردانەپۆشراو دەڵێن کە بۆ کا و گیا ساز دەکرێ
ئاسنەواڵە
لە کار کەوتە و لەت وپەتی ئامڕازی ئاسن، قوڕازەی ئاسنی
ئامپیاڵە
هاودەم، هاونشین، هاوکردار و هۆگر
ئاهونزووڵە
توک و دوعای خراپ، نەفرین
ئاڵە
جنۆکەی زەیستان کوژ
جلە بووکی مناڵان
پەڵەی دەموچاوی ئاوس
پارچەی شاش بۆ دابێژتن
نەخۆشیەکە لە ناوگەڵ پەیدا دەبێ
ئەشکەڵە
مەنگەنەی نەجار و ئاسنگەر
دارۆکێکی لەلە کراو بۆ پێکەوە لێکدانی تەختە دەوار
ئامرازێکی جەزرەبەدانە هەر قامکەی تاوانباریان دەناو کونە تەختەیەکی خڕ دەنا و بە پەت جەڕە بابەیان دەدا، چێوجەلە
ئەموستەوێڵە
کلکەوانە، ئەنگوستیلە، ئاڵقەی خشڵی قامک
بابردەڵە
پووش و قانگەلاشکی بەربا
بابۆڵە
تیکەی درێژ
قۆنداغ بۆ کۆرپە ساوا تێ پێچان
گرۆڤەری ئەستوور: ئەوە بابۆڵەی باسکیەتی
باخڵە
توربێن، خورجی تۆودان، تۆمدان، تۆمەدانە
بادامەتاڵە
بادامی تاڵ کە دەنکەکەی خۆش دەکەن و پێی دەڵێن: چوالە بادام، دانگۆ