تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخڵێڤە
هەوەڵ بەهار کە شینکە بە حاڵ و حاستەم سەری دەرێناوە. لەو سەردەمەدا کە ئاژەڵ دەلەوەڕێ خۆڵ و گیا پێکەوە هەڵدەگرێ، ئاخ بە ڵێویەوە دیارە
ئاودەڵێن
گۆزە و دیزەیەکی تەڕایی دەداتەوە
ئەستێرکێ کە ئاوی لە درزانەوە لە بەر بڕوا
ئیشک هەڵێنان
بەتەقەلا وشک کردن
خەم دان بە کەسێک و لاواز کردنی
بازەڵێن
قەمچان، ڕێخان، گەمەیەکە وردە بەرد لە لەپەوە هەڵداوێنە پشتی دەست و هەڵیدەدەن و دەیگرنەوە
باڵێن
پشتیوانەی دیوار و کۆڵەکە
دارێکە دەیخەنە پشتی دەرگای داخراو
بەرزەبڵێس
ئەوی لە هەموو قسان هەڵدەداتێ، زۆر بێژی نەزان
بەرهەڵێخ
دیوارۆکەی بن دیواری شکست بۆتەوە نەتەپێ، پشتیوانە
تێ هەڵێنان
پڕ کردنەوەی زیان، قەرەبو دانەوە
تەڕەسڵێمانە
گیایەکە
جڵێق
شیلان، دڕکێکە لە پایزا بەرێکی سوور دەگرێ
لیچق، لیلق
خوین هەڵێنانەوە
خویڵێن
کانی خوێ، شوێنێ کە خوێی لێوە دێنن