تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەڵاتی
خۆروڵاتی، هاوزێدی
وەڵاتینی
هاونیشتمانیەتی
چاوهەڵاتن
وریابوون لە کاروبار، فێربوونی ئەرکی سەرشان
ڕەوادیتن: چاوم هەڵنایە لە کاری وا ناهەق
ڕۆژاسڵاتێ
ڕۆژا پاشین
ڕەق هەڵاتوو
ڕەقبووگ
ڕەقەڵاتوو
ڕەق بووگ
لاواز بووگ
کورش هەڵاتن
کز کردن، کروشمە کردن
کوڵاتگ
جۆشیاو، تراوێ کە لەسەر ئاگر قوڵتی داوە
کۆشکەڵاتن
کروشمە کردن
کۆشکەڵاتو
کروشمە کردگ
حاڵات
جەزمەی دەروێش لە کاتی زیکرا: دەروێش حاڵاتی لێ هات
خاپورەوەڵات
وڵاتی وێران بووی کەسی تێدا نەماو
خەڵات
دیاریی گەورەپیاوان
برێتی لە کفن
خەیاڵات
بیر و هزری زۆر
دەبیرەوەچوون
فکری دوور و نەشیاو
ماڵات
ئاژڵ، وڵسات، حەیواناتی ڕاگرتن
هەڵات
ڕای کرد
لە ئاسۆ دیاریدا، هاتە بەر چاو، بۆ مانگ و خۆر و ئەستێرەی دەڵێن
نێر لە مێو سوار بوو، پەڕی: ئەسپەگە دوو جار لە ماینە کە هەڵات
کاتی هەڵاتنی مانگ و خۆر: مانگ هەڵات هاتم، تاو هەڵات گەیمە بەرێ
هەڤیر پێ گەیشت
تەواو بوو، بڕایەوە: هەر گا عیددەت هەڵات دەتوانی مێرد بکەی
هەڵات هەڵات
ڕا کردن بە گشتی، هەڵاتنی هەموو کەس لە کاتی مەترسیدا
وڵات پارێز
نیشتمان پەرەست
وڵات پارێزی
نیشتمان پارێزی