تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆل
گۆرەکە، بەچکە چێڵ
ئەستێر، ئەستێڵک
زرێبار، دەریاچە
نەفام، بێ ئاوەز، حۆل
کەردی چەڵتووک جاڕ: بەحرم وتوە نەک وەکوو گۆلی مەرەزانە «نالی»
ناوی چەند دێیە لە کوردستان
نەخشی قوماش و جاجم
گەمەی قەمچان
وەرگەڕان، گلاربوون
کرمی ناوزگ
سن، بەڵای گەنم
گۆل گۆل
زەوی کەردولێدراو
زۆر قوڵکە ئاوی بە شوێن یەکا
قوماشی لە کۆل دراوی بە پێل: جاجم و بووزووی زاخۆ هەموو گۆل گۆلە
دەغڵی شینی بڵندی لێک هاڵاو
گۆلبڕین
کەردوسازی لە چەڵتوک جاڕدا
گۆلتک
گۆلی کەم ئاو، ئەستێری پچووک
گۆلک
گوورە، گۆرە، گۆل، بەچکە یچێڵ
بچووکی شەنگڵە بەرەکەتە
برێتی لە ئاوسان و با کردنی زگ
گۆلکردن
دروس کردنی ئەستێڵ
کەردولێدانی چەڵتووک جاڕ
گۆلکڤان
شوانی گۆلکان
گۆلە
وشەی بانگ کردنی گۆلک
کەلای کایە کردن لە بەرد
گاڵە و دەنگی بەرز
نخۆشی گوێلک
پێشەنگی ئاژەڵ و پاتاڵ
خیگۆلکە
کودەڵە، بەچکەوەراز
هیزەی پچووک