تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گواردە
جۆرێ خواردنی لە شیر
گوارە
خشڵێ کە دەگۆ دەکرێ
هەر شتێ لە گوێوە شۆڕ بوو بێتەوە: بزنی بە گوارە
گواز
ڕاگوێز، لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێ بران
گوازتن
ڕاگوێزتن، لە شوێنێ بۆ شوێنێ تر بردن
گواسن
خڵتە و تڵتەی وشکەوە بووی ئاسن
گوان کردن
زل بوونی بنی گوانی ئاژەڵی ئاوس
گواندێڵ
کەسێ مەمکی زل و دا چۆڕاو بێ
گواو
شل و نەرم بووگ لە کوشین: مەمکیان هێند کوشیوە گواوە، ئەم بە هێیە بە دەست بگوێنە
ئاوێ تێکەڵ بە پیسایی
گوایا
دەڵێن، وام بیستوە
ئەدی، چما: گوایا بۆ کوێ دەچی؟