تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فێ گرتن
تووشی خووداری بوون
قوون گران
تەمەڵ، تەپ، تەپن
قین گرتن
کەوتنەسەرڕک، پێ چەقاندن
قەراغ گرتن
پەراوێز لە جلک نان
دوورە پەرێزی لە خەڵک
قەمووشک گرتن
سارێژبوون
کەشاو هاتنەوەی زەوی، بەگابوون
قەپ گرتن
گارگرتن
قەپاڵ گرتن
گازل لێدان بە هەمو ددانان
لوقمە گرتن
پاروی زل لە دەم نان
لێ گرتن
عەیب لە کەسێ گرتن، ئیراد: نابێ لێم بگری نەمزانی، لێم مەگرە
هەڵبژاردن
لێ گرتنەوە
کەم کردنەوە لە: خەرجت زۆرە لێی بگرەوە
لە نمونەوە دروس کردن: بەردی تەراز و دەگرمەوە، ئەو گەزە بەرە لێی بگرەوە
نەخۆشی لە کەسێکەوە پێوە نووسان
لەقەم گرتن
تانەدینەوە، ئیراد گرتن