تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵگرتن
لاگرتن: سەری ئەم سندووقە هەڵگرە
قبووڵ کردن: خوا هەڵناگرێ، دڵم هەڵی ناگرێ
بەرزەوە کردن و ڕا گرتن: ئەمە لە زەوی هەڵگرە
شاردنەوە: ئەم پارەیەم بۆ هەڵگرە
ڕەواندنی ژن
جوێندانی زۆر: هەڵی گرت ئەمما هەڵگرتن
غاردانی ئەسپ بە سوارەوە بێ ڕاوەستاندن: ئەسپ هەڵی گرتم، فێڕە هەڵگرتنە
هەڵبژاردن، تایبەتی خۆ کردن: لەو کەوشانە جووتێکی هەڵگرە
هەڵێنانی لاقی نەخۆش لە ڕۆیشتنا: گایەکە پاشوی هەڵگرتوە
واسەگرتن
ئێشک گرتن
وەخۆگرتن
لای خۆ حاواندنەوە: مناڵێکی بێکەسی وەخۆ گرتوە
قبووڵ کردن
لەسەرخۆ پێویست کردن
مەکوڕبوون بە گوناح
وەرگرتن
سەنن
گوێڕاگرتن بۆ قسەو قبووڵ کردنی قسە
بەرگرتن، بەرگەگرتن
پیاگرتن
بەسەردا دان، سەر لەسەر دانان، پینە بە شتێکەوە درون
پێ هەڵگرتن
پاگرتنی مناڵ
خۆش ڕۆیشتن لە ڕێگە: پێ هەڵگرن درەنگە کەشەڕ بۆمە شایییە «سەیف»
پەناگرتن
درەنگ هەڵاتنی مانگ لە شەوی پازدەهەمدا
خۆ وەشارتن
پەڵپ پێگرتن
کێشە تێ هاڵاندن، گر و لێ گرتن
چاوداگرتن
سوچی چاوتروکاندن بۆ تێگەیاندنی مەبەستێک
چەمۆڵەگرتن
پوکاوڵەلێنان