تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوکە
چاوەی ئاو، کانی
سەرەسورتکە
جۆرێ کرمی ناوزگ
سەلاقووچکە
خۆهەڵگێڕانەوە
سەلکە
جۆرێ نەخشی مافوورە
پیوازەی گیا
برێتی لە بنیادەمی سەرزل
سەپکە
کولێرەی لە درشتەئارد، سەپک
ڕنەک
سەگ پسێنکە
برێتی لە کەروێشکی بەهارەزێ لە پایزدا
سەیدووکە
سەیدک
ناوی گوندێکی کوردستانە بەعسی وێرانیان کرد
شاخەشینکە
تەنەکە بەردی کەوە ڕەنگی زۆر ناسک کە بە دەست هەڵدەوەرێ
شاکە
باڵەفڕەی جووچکەی تازە فێرە فڕین
پاڕانەوە
شلکە
گۆشتی نەرمی بێ ئێسک لە ئەندامدا: شلکە ڕان، شلکە گوێ
تازە و ناسک و تورت، شلک
نەخۆشییەکی ئاژاڵە
شمڵی براکە
دوانی پێکەوە نووساو، شنگڵەبەرەکەتە
شمۆرکە
لچ و لێو: شمۆرکەی داژەنیو