تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆن تێ کەوتن
سەرەتای پێگەیشتنی بێستانی گڕکە و گندۆرە
بەرگیر کەوتن
وەبەردەست هاتن
بەگیر کەوتن
وەگیر هاتن، حاسڵ کردن
تەرک کەوتن
لەجێ چونی جوچکە سمت
لەجێ چونی جومگەی پەلی ماڵاتی بەرزە
تەقەتێ کەوتن
دەست بەهەڵاتنی بەکۆمەڵ کردن
تەک کەوتن
بەشوێن دا چوون، دواکەوتن
تەگەرەتێ کەوتن
تێک چونی کار، چەت تێ کەوتن
خەولێ کەوتن
دەخەوڕاچوون، نڤستن، چاوچوونە خەو
دەبەر کەوتن
چوونەلای ژێروو لە ڕێگەدا
برێتی لە لەبەر پاڕانەوە و تکا لێ کردن: چەندی دەبەر کەوتم نەگەڕاوە
دەست کەوتن
گیرهاتن
بیر کەوتنەوە
وەیاد هاتنەوە
کەوتنەسەر
خەیاڵ لێ دان: کەوتوومە سەر ئەوە کە بچم
کەوتنەوە
مانەوە لە هەواڵان لە سەفەردا
دوای چابوونەوە دیسان نەخۆش کەوتن
بەرکەوتن
وێکەوتن: بەردێ بە سەرم کەوت
بەش لە دابەشدا: لە گۆشت بەشێندا پیلێکم بەرکەوت
وەبن کەوتن: دەستم بەر چەرخ کەوت
نۆرە، نۆبە: واز و بەرم ناکەوێ
تان دەرکەوتن
برێتی لە زو کۆن بوونی جل وپڵاس
برێتی لە عەیب وعار ئاشکرابوون
تێ هەڵکەوتن
بەتاسەوە مژ لەمەمکی دایک دان
تێکەوتن
کەوتنە ناوەوە
ژێر کەوتن وتێکێشان لەوازی دا
برێتی لەمەلە کردن بۆلابردنی لەش پیسی
نبەهۆی نەزانیەوە توشی کارێک بون
تەقەداکەوتن
خەبەر بڵاوبونەوە
خۆرکەوتن
تاوهەڵاتن
فریاکەوتن
دەهانا هاتن
دە کاتی پێویست داگەیشتن
قاوداکەوتن
دەنگۆ، ئیشاعە بڵاوبونەوە
قڕتێکەوتن
قڕ پێ وەربون