تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەلە
داری داهێنراو بۆ دەوری بێژنگ و ...، کەللە
فرۆی ناو قامیش
داری دەوری پەڕەی خەڕەک
قەڵا
پاشگری بە مانا ئاماڵ: مناڵێکی سوور کەلەیە
کەلەبەر
قەڵش لە دیواردا
قەڵش لە شاخی بەردین دا
برێتی لە دەرەتانی تەنگ
کەلەتۆر
کڕێژی سەر
کەلەرم
گیایەکی چاندنی گەڵاپانە بەتۆپ دەردەچێ و پەلکی دەکرێتە دۆڵمە پەلکی زۆر سپی و تورتە، کەلەم
کەلەزرک
چینەدانی مل، جیقڵدان
کەلەسمە
کرمی بەڵای نۆک
کەلەشە
ڕێگر، چەتەی تاڵانکەر