تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەتیبە
سەردەرانەی بە خشتی سوور
نووسراوی زۆر قەدیم لە بەرد
دەستەیەک لە لەشکر
کەتیرە
شیرەی وشکەوەبووی گوێنی جەباری
کەتەو
قفەی وڵاخی بەرز
تسکەتسک
دەنگی لێکدانی شیران، تەق وهۆڕی شمشێران
تووکەتووک
نم نمە، بارینی هێدی هێدی
جاجکەتاڵە
شیلەی دارەبەن کە هێشتا نەکوڵێندراوە، بنێشتە تاڵ
داکەتن
کەوتنەخوار
پەڕینی نێر لە مێ.هەر بۆ ئاژەڵ ئێژن
خوار بوونەوە
دەستکەتی
وەدەست هاتوو، قازانج
زرکەتی
زرینگانەوە، دەنگی کەوتنی کانزا
زەرکەتاڤ
تاوی زەردەپڕ
ساکەتە
خڕایی و زەقایی دووگی مەڕ و بەران
سرینچکەتاڵە
جۆرێ سرینچلک
سەرکەتن
بەرەژوور چوون
بەکام گەیشتن لە دۆز و مەبەستا
شەنگڵەبەرەکەتە
شەکەتی
ماندووەتی زۆر
قۆچکەتاش
پێشەسەر تاشینی زارۆکان بۆ جوانی