تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەسکێشان
چاوساغی کردنی کوێر
سنگ هەڵکێشان
خۆشاندان و تاریفی خۆ کردن
سەرکێشان
سەرەتاتکێ کردن، ڕوانین بەدزیەوە
کار گەیشتنە بارێکی دیاری
هەوساری بارەبەر گرتن لە ڕێگادا
قسەڕاکێشان
پێ درکاندنی نهێنی
نەخشەکێشان
پیلان گێران
هەناسە هەڵکێشان
هەڵکێشان
دەرکێشان
بۆ سەرەوە کێشان: هەڵیکێشە با بێتە سەر
قووت دانەوەی نەفەس: هەناسەی هەڵکێشا
تاریف کردن: خۆ هەڵمەکێشە
پێ ڕاکێشان
ڕازی بوون، قەبوڵ کردن
پێداکێشان
لێدانی توند بە دار و ...
بە زۆر دەناونان
بەسەردا دان
چەرخ لەچەمەرکێشان
چەرخ لەچەمبەردان
ڕاکێشان
بەسەر زەویدا خزاندن و بردن
بەرەوخۆ هێنان
لە دوودان و درێژ کردن: گوریسەکە ڕاکێشە، لاقت ڕاکێشە
فڕاندنی کچ بەزۆری