تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کای کۆن
برێتی لە باسی ڕابردووی لەدەس چووگ: کای کۆن بە با دەکا
کۆندۆ
چێڵێ کە ئاوس نەبووە و شیر دەدا
کۆنک
تووکی باڵدار، پەڕوپۆ
کۆنکۆل
دارێکی لێرەوارە بەرێکی وەک پەمۆ دەگرێ
کۆنکی پیرێ
جۆڵاتەنەی جاڵجاڵووکە
کۆنگرە
برجی سەرقەڵا، قۆنگرە
کۆ بوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵ
کۆنی
زۆر بەتەمەنی
کۆنەپۆش
کەسێ کە جلکی کۆنی لەبەردایە
برێتی لە پیاوی تەرکە دنیای خواخواز
کۆنەپەرست
کەسێ کە بە تازەداهاتوان ڕازی نییە