تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڵە کردن
کروشمە کردن لە سیپەدا
گوێ لە قسەی خەڵک گرتن لە پەناوە
کوڵەبار
دارێ کە بەر داری میوەی دەدەن
کوڵەباڵ
فەرەنجی بێقۆڵ و تا سەرپشتێند
کوڵەبرک
پلار بۆ میوەوەراندن
کوڵەجی
کڵجە، کلۆجە
کوڵەخرتە
کورتەباڵای ئەستوور
کوڵەزرگ
چینەدانی باڵندە
کوڵەمار
کوڵەوەی باب، کوڵەوەی وا، مارێکی ژەهردارە
کوڵەماڵە
ئامرازێکە لە نیر و ئامووردا
کوڵەنانی
کەسێ کە زاوای بەستراو دەکاتەوە