تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆمار کردن
نوسین لە دەفتەر دا
تێ کردن
دەناو ڕژاندن: ئاوی تێکە
سازدان: سەبیل تێکە
تێشو کردن
پێک هێنانی بژیو بۆسەفەر
برێتی لە تێشت خواردن
تێوە کردن
دەناو نان بە نهێم
تێپەڕ کردن
لەکاتی خۆی ڕابواردن
چون وڕۆیشتن
تێک کردنەوە
برێتی لە هەمو گیان شکاندن: لەشی هەموتێک کردەوە
تێکەڵ کردن
ئاوێتە کردن، لێکدان، ئامیتەکردن
تەتەڵە کردن
هەڵتەکاندنی دەغل وتوتن بۆپاک بونەوە
هەڵەکردن لەقسەدا وزمان تێکەڵ بون
بەهەڵە چون لە نیشانە ئەنگاوتندا
تەخت کردن
ڕاست کردنی زەوینی ناڕاست، برێتی لە وێران کردنی ئاوایی
خۆس وساز کردن: کەیفی خۆی تەخت کرد
تەق کردن
شەق بردن داخا، تەقین لەداخا، دیق کردن
لێدان لەزمانی مناڵ دا: پشیلەکە هات تەقی کە
تەنکە کردن
هەڵکێشان وسوک کردنی چاندراوی پڕ
تەوقە کردن
دەست نانەدەست