تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵاوە لێکردن
دوورکەوتنەوەی ئاپۆرەی خەڵک لە شتێ کە بۆی کۆبوونەوە
بێڵتەپکردن
بنکۆڵ کردنی دار لە بەهاردا
بەخێوکردن
بەخۆ کردن، پەروەردە کردن
بەشکردن
بەخشینەوە و لەت و کوت کردن
ئێرا کردن: بەشم دەکا
تف لێکردن
هاویشتنی تف بۆشتێکی پیس یا ناحەز
تووشکردن
گیرۆدە کردن: مەیخانە پەرست نەبوم توشت کردم/بەو پیریە بەرەو پیری ئەوینت بردم، «خیام»
ڕوبەرو کردن: توشت کردم بە توشی ئەو ڕەزاگرانەوە
ناخۆش کردنی هەوا: هەواکەی توشکرد
توێکردن
بەناسک هەڵبڕینی گۆشت: بولبول کە گەرمی نەغمەیە ئاگر دەکاتەوە/خونچە حەزینە، جەرگ ودڵی بۆ دەکا توێ
تکاکردن
وەپاڕان، ئەرجوکردن
تێزەتێزە لێکردن
سەرنانە سەر بۆکردنی کارێ