تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوا کردنەوە
لە دوای چۆڵی و وێران بوون دووبارە ساز کردنەوە و کار تێدا کردن
ئاوەدان کردنەوە
پاش وێرانی ساز کردنەوە
بارڕاست کردنەوە
بەتاقی کردنەوە
ئەزموون، تەجرەبە کردن
بەرەوخوار کردنەوە
لارەوکردنی دەفر و...
تازە کردنەوە
نوێ کردنەوە، نۆکرنەڤە
تاقی کردنەوە
تف کردنەوە
لەدەم دەرهاویشتنی خۆراک
تێک کردنەوە
برێتی لە هەمو گیان شکاندن: لەشی هەموتێک کردەوە
جوێ کردنەوە
جیاوازکردن، هەڵاواردن
حەق کردنەوە
قەرەبودان
خۆ گورج کردنەوە
جلکی دەرەوە دەبەرکردن
وە کار کەوتن دوای تەمەڵی
دان جیڕ کردنەوە
دان ڕیچ کردنەوە
دەسەر کردنەوە
زیادکردنی کوت لە جل یا شتی قوڵە
دەور کردنەوە
پێداجوونەوی دەرس
ساخ کردنەوە
ڕۆشن کردنەوەی شتی نەزانراو
تلکردنەوە
خلۆرکردنەوە، گلۆرکردنەوە
دەستکردنەوە
دەسپانکردنەوە
پارسەکی کردن، سواڵکەری
سەرکردنەوە
ترس لە دەست دانە کارێک
جۆش دانەوەی سەری ئامرازی کول بوی کانزا: گاسنەکەم سەر کردەوە
شیکردنەوە
هەلاجی کردن، لەبەر یەک هەڵوەشاندنی کوڵکە
تۆژینەوە لە باسێک
لێکردنەوە
جیا کردنەوە
چنینی میوە لە دار و بیستان
لەسەرکردنەوە
ئاریکاری کردنی کەسێ لە بەرانبەر دوژمنانی
ماستاوساردکردنەوە
برێتی لە ڕوبینی و کلکەسووتە
مندارکردنەوە
خراپ سەر بڕینی حەیوان کە گۆشتی نەخورێ
نوێژقەڵاکردنەوە
پاکردنەوە
خاوێن کردنەوە، تەمیس کردن
هێنانی کەسێ بۆ شوێنێ کە لە پێشدا نە دەهات: من پام کردەوە ئەنیە نە ئەهات
چاوکردنەوە
برێتی لە ئاگاداربوون لە دنیا و ناسینی خەڵک
چاکردنەوە
لێکدراو یان شکاو سازکردنەوە