تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەق کراو
قەد کراو، وەنوشتاو
کراوە
ئاواڵە
کوڵکەی شی کراو، بە هەلاجی کراو
سوورکراوە
لە کوورەدا سوور بۆوە
لە ڕۆندا چزاو
شەکراوخواردنەوە
چاونەکراوە
بێ ئەزمون، نائاشنا بە کار، پیاوی هێشتا خاو
چاوکراوە
لەدنیازان، تێگەیشتوو
خوێکراو
خوازەدە، نمەک لێدراو
داگیرکراو
بەزۆر سێندراو
دەرکراو
وەدەرنراو، بەرهەڵداکراو
لێ کەم کراو: حیسابەکەت لێی دەردەکرێ
دەلگ هەڵکراو
لای خوارووی دەرپێ و ڕانک و ... بەرەوژوور دانوشتاو
برێتی لە ئامادەی کار
دەکارکراو
بەکار هێنراو، کار پێ کراو
شیکراو
هەلاجی کردن، لەبەر یەک هەڵوەشاوی خوری و موو
برێتی لە تاقیق کراو و لێ کۆڵراوە
شەکراو
خۆشاوی شەکر
قول هەڵکراو
دەلنگ هەڵپێچراو
برێتی لە بنیادەمی زرنگ و ئامادەی کار
قەمتەرکراو
دەم بەستراو
برێتی لە ڕژد، ڕەزیل، چکووس
لاقەکراو
گایراو بە ناڕەوا
هەڵکراو
داو لە شتێ پێچراو
داوێن و قۆڵی بەرە ژوور براو: دەلینگی هەڵکراوە
گێژەوکراو
لە بێژنگ دراوی خەلە