تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاژۆتن
لێخوڕین: لە ترومبیل ئاژۆتن دا زۆر بەکارە
ئاژۆتنەسەر
پەلامار بۆ بردن، هەڵکوتانە سەر
بیژۆک
بەرهەمی نائاسایی: ئەو گیسکە بیژۆکە زێیە، ئەو نیسکە بیژۆکە ناکوڵێ
بزنێ کە بە هەر دوو ساڵ بزێ
ددان یان ئەنگوستی زیاد لە ئاسایی
بێژۆک
چەنەباز، زۆربێژ، چەقەسرۆ، چەڵتەباز، زۆر بڵێ، فرەوێژ
دل بژۆک
ئارەزووکەر
تماحکار
قرێژۆک
کون و دیوی ژورەوەی گوێ
قژۆڵە
قاژو
قیژقیژۆک
زارۆکێ کە زۆر دەزیقێنێ
قیژۆک
باڵدارێکی کەسکە لە ڕیشۆلە زلتر