تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داکوژان
دوایی پێ هێنانی چنراو: گۆرییەکەم بەم گەوە داکوژاند
بڕیەنوەی شەڕ و کێشە
وەکوژاندنی ئاگر
دژایەتی
بەرهەڵستی، لایەتی
دەسپەرژان
دەرفەت پەیدا کردن، پێکران: دەستت دەپەرژێ کار بکەی؟ دەسم ناپەرژێ
دەژاندن
داغ کردنی ددانی ئێشاو
سەرمژانە
دارێکی کورتە لە نێوان نیر و ئاموردا
سەرژان
یەکەم ژانی بێچوبوون