تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشکەوپێشکە
تەم و ڕەشایی بەرچاو لەبەر بێ حوکمی
برێتی لە نووسینی تێکەڵ پێکەڵ و ناخۆش
ڕەشکەڵە
ڕەشتاڵەی چکۆڵە
ڕەشۆکی
شتی بەدەڵ و کەم نرخ: تفەنگی ڕەشۆکی، تووتنی ڕەشۆکی
ڕەشیشە
باڵدارێکی ڕەشە لە سێروو زلترە
ڕەشێنە
ڕەشکێنە، بیبیلەی چاو
ڕەشە
گەف، هەڕەشە
سووکەڵەناوی ڕەشید
پێشگرێکە بەمانای خوێڕیلە: ڕەشە دزی
بەمانا ناتەواوی: ڕەشە کێڵم کرد
ڕەشەجوو
برێتی لە جوولەکەی پێداگر لە دینی خۆیدا