تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەپ
قیت، دەرپەڕیو، زۆپ
ڕاست و ڕەوان، بێ وەشارتن: ڕەپ و ڕاست پێت بێژم
پەنەماوی توند بووگ: جەواڵەکە هێند پڕە ڕەپ ڕاوەستاوە
ڕەپ بوون
پڕ بوون و گنج لێ بڕان: هێندەم پەنیر تێ ئاخنیوە ڕەپ بووە
برێتی لە کێر هەستان
ڕەپ ڕەپان
دەنگی پای کەسانێ کە لە داوەت هەڵدەپەڕن
دەنگی سم و سمکۆڵی سواران
دوڤ ڕەپک
مەلێکی وەک چوێلەکەیە
ڕەپاندن
کوتانی شتی نەرم بەدەست یان بەدار
ڕەپاوڕەپ
بێ ڕوودەروایسی، ڕەپوڕاست، ڕاست و ڕەوان
ڕەپاڵ
دووکەوتوویی، ڕەگەڵ کەوتوویی: ئەو قسەی ڕەپاڵ دەدەن
ماڵی لە کارکەوتووی ئەیاغ
ڕەپاڵ نان
دەرکردنی بەزۆری و بە سووکایەتی
ڕەپێڵگە
کوێرەڕێ، ڕێگەی پاش نەکوتراو
ڕەپە
دەنگی ڕەپاندن، دەنگی کوتانی شتی نەرم
ڕەپەڕەپ
دەنگی ڕەپاندنی زۆر
ڕەپەڵ
دەستەی کایەکەر، دەستەی هاوبازی
پوش و پاری ئازاد.لەوەڕ
ڕەپەڵە
دەستەی گەمەکەران
جوڕەپۆپنە
باڵدارێکە لە چۆلەکە گەورەترە و کاکۆڵی هەیە
شەڕەپشیلە
بە شەڕ هاتنی پشیلان پێکەوە
برێتی لە خەتی زۆر ناخۆش و تێکەڵ پێکەڵ
شەڕەپۆپان
چنگەی پرچەی ژنان
شەڕەپۆپە
چنگەپرجە
هەڕەپۆپە
کەڵەشێرێ کە پۆپەی قیت و ددانەدار بێ، پۆپەمشار
چوڕەپۆپنە
کوڕەپا
بێچوی وردی کلۆ
پێچوە باڵندەی باڵ نەگرتوو