تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشە
گەف، هەڕەشە
سووکەڵەناوی ڕەشید
پێشگرێکە بەمانای خوێڕیلە: ڕەشە دزی
بەمانا ناتەواوی: ڕەشە کێڵم کرد
ڕەشەجوو
برێتی لە جوولەکەی پێداگر لە دینی خۆیدا
ڕەشەداڵ
باڵدارێکی کەلاک خۆرە
ڕەشەسیل
دەردەباریکەی زۆر سەخت
ڕەشەموسوڵمان
موسوڵمانی سەروپشکی نەفام
ڕەشەڕیحانە
ڕێحانەی ڕەش کە بۆنی لە ڕێحانەی سپی خۆشترە
ڕەشەکە
برێتی لە خۆ هەڵکێشی هیچ کارە
ڕەشەگاور
خاچ پەرەستی زۆر بەدین
ڕەشەگرانەتێ
ڕەشە گرانەتا
ڕەشەگیا
گیایەکە بۆ لەوەڕ باشە
ڕەشەگەون
گوێنیە ڕەشە
شەڕەشەق
بە پا لە یەکتر دان
برێتی لە دنیای پڕ لە ئاژاوە و تێکەڵ پێکەڵی
هەڕەشەوگوڕەشە