تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشکە
سیاوڵە، دەنکێکی ڕەشێ بۆن خۆشە بە نانیەوە دەکەن
دەفری گەوچن بۆ کا کێشان، تۆڕی کا کێشان
ترێی ڕەش
جۆرێ ترێی ڕەش
پاشگر بەواتا: بۆرە پیاگی بەرانبەر ئاغا و بەگزادە لە عاشیرەت: پیرانە ڕەشکە، مامەشە ڕەشکە
تووتنی بن گەڵای بێ نرخ: ڕەشکەی قوڵکێیە
ڕەشکەوپێشکە
تەم و ڕەشایی بەرچاو لەبەر بێ حوکمی
برێتی لە نووسینی تێکەڵ پێکەڵ و ناخۆش
ڕەشکەڵە
ڕەشتاڵەی چکۆڵە
نۆکەڕەشکە
جۆرێ نۆک کە ڕەنگی ڕەشە
کێچەڕەشکە
جانەوەرێ وردیلەیە بەڵای بێستانە