تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزن تڕێنە
گیایەکە لە کەوەر ئەکاو سەلکی هەیە
مێردتڕێنە
جۆرێ مووروی خشڵ
کوڕێنی
جحێڵی، لاوەتی
تۆلازی، حەزلێکردوویی
کڕێنەوە
جانەوەرێ کە شت دەکڕووسێنێتەوە
کەرتڕێنە
برێتی لە سەربەرەوژوورەی زۆر ڕژد
برێتی لە دوامین کایەی جۆراوبازی
گەڕێنەک
گێژاوی گۆمی کووڕ
ئاوپەڕێن
دژاو، زەویەکی ئاوداشتنی دژوار بێ
بازپەڕێن
ئەو کەسەی لە ڕاوە بازدا باز بەرەو نێچیر هەڵدەفڕێنێ، قوشچی، بازەوان
بۆڕێن
کێبەرکێ، ڕکە، ملە
تۆپقاڕێن
تۆپقار
خوڕێن
خوڕ، نێرینەی چەم کە بەتوندی دێت
خەوپەڕێن
کارێ یان شتێ کە داهێزانی خەو ناهێڵێ
داس پەڕێن
بەداس پەڕاندنی وێنجەی ساوا تا پنجی قایمتر بێ
دڵچڕێن
دڵ تەزێن، خەم و خەفەت هاوەر
دڵچەڕێن
خۆش ڕابوێر
دۆڕێن
بەفیڕۆدەر: ماڵ دۆڕین، مریشکی هێلکە دۆڕێن
دەرپەڕێن
کەسێ کاری دەرپەڕاندنە