تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕۆژەجوت
بەشی کێڵانی ڕۆژێک لە زەوی
ڕۆژەڕێ
ڕێگەی ڕۆژێک بە پیادەیی
ڕۆژەکی
ڕۆژکی، هۆزێکی کوردە
ڕۆژێک لە ڕۆژان
نوێژوڕۆژوپاک
برێتی لە مرۆی زۆر بەدین و موسوڵمانی چاک
کڵاوڕۆژنە
رۆچنەی سەربان
گوڵەبەڕۆژە
ڕوەکێکە لاسکی بەرز و گەڵا پانە و تا تۆمی نەکردوە گوڵەکەی دەگەڵ خۆر دەچەرخێ تۆمەکەی چەور و بە تامە دەی تروکێنن و ڕۆنی لێ دەگرن
یەکڕۆژە
لە ماوەی تاکەڕۆژێکدا
پووشی بەرڕۆژ
برێتی لە پیاوی سوک و بێ نرخ
ڕۆژبەڕۆژ
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، هەموو ڕۆژ
ڕۆژناڕۆژ
ڕۆژێک وێستان و ڕۆژێک کردن
کەوەڕۆژ
سپیەڕۆژ، ڕۆژی بێهەتاو
گڕۆژ
تێکرای ڕۆژان، هەموو ڕۆژ