تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕن
کەرەستەی بنەمای وشەی ڕنین کە بەدەست هەڵقەندنە
پاشگرێکە بەواتا: بەدەست هەڵکەن: مووڕن، بێستان ڕن
ڕوشێن، کڕێن
ڕنا
بەدەست هەڵکەندرا، بەدەست لێ کرایەوە
بەنینۆک بریندار کرا
کڕا
ڕندوو
ڕنوو، کەویەبەفر
ڕندی
پیاوچاکی، چاکەکاری، پیاوەتی
جوان چاکی
ڕنوو
کەویەبەفر، کڵێڵە، بەفری زۆر کە با ڕنیویە و لەسەر یەکی کۆ کردۆتەوە
ڕنک
لاسکە کەنگری ناسک کە دەخورێ
ڕنگانەوە
چەنەبازی زۆر و دووپات کردنەوەی قسەی بێ تام
ڕنگاو
سرکە کە هێشووە ترێی تێ دەخەن
ڕنگە
ڕنکە، ڕەندەی نەجاڕ
دەنگی کەوتنی قورسی ڕەق
ڕنی
بەنینۆک زاماری کرد
کڕاندی
ڕنوو
بەدەست هەڵی کەند