تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەنبەر
کەمە، دەورەی هەر شتێ
چەنتک
هەگبە، خورجێنی پچوک بۆ زاد
چەندان
هێندەی، ئەوەندەی
بەقەدەر، بەئەندازە: دووچەندانی وەرگرت
چەندوچون
وەرام و پرسیار، قسە لە شتێ کردن، باسکردن: بێ چەندوچون بەوەندەی دەدەم
چەندێ
ماوەیەک، زەمانێک: چەندێ لەمەوبەر دیتم
چەندێتی
ڕادەی زۆری و کەمی
چەندە
ماوەیەکە، دێر وەختێکە: چەندە چاوەنۆڕم
پرسیار لە ئەندازە: ئەو کۆیە چەندە
چەنگ
چنگ، پەنجە
باڵی مەل
مامزەی چەکمەی سواران
مات و پەشێو
ئامرازێکی موسیقایە
زەنگۆڵە
چەنگ بوون
شێوان، مات و پەشێوبوون