تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەل
جار، هەل، حەل، دەحفە، کەڕەت
نۆبە لە قومار و گاڵتەدا
کێس، دەرفەت، هەل
ترۆپکی چیا
دۆڵپا، بەڵای سەرشان: چەل و ملەو دەست هەڵناگری
چەلاخ
ئەسپی هەدانەسەر
چەلتک
جەواڵی بچووک
چەڵتوک، برنجی بەتێکوڵەوە
چەلقو
لەرولاواز، نزار
چەلوز
پارسەکی بەگیڕە و نیڕە
چەلومل
بەڵای دەست هەڵنەگر
چەلۆک
کوێزر، چەت
چەلی
گیایەکە لە تیرەی کەما و لۆ
وشەی دەنگدانی گا بۆ ڕۆیشتن
چەلینگ
گیایەکی بەپنجی جوانە، گوڵبەند
چەلیپا
خاچ، سەلیب
چەلێ
جارێک، کەڕەتێک، دەمێک
وشەی مۆڵەت خواستن: چەلێ ڕاوەستە