تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پچڕینەوە
دوورکەوتن کاکەم لە ئێمە پچڕیوەتەوە هاتوچومان ناکا
لە شەڕدا بەرگی یەکتر بە چنگ دڕاندن
پچڕێن
کەسێ دەپچڕێنێ
پەلەپچڕێ
پەلەپچڕ: لە چەنگی فڵان بە پەلەپچڕێ نەجاتم بوو
چەکوچڕدان
دوامین دڵۆپ دەرهێنان
ڤەچڕاندن
شی کردنەوەی کوڵکە، لەبەریەک هەڵوەشاندنی خورێ و پەمۆ
گوپچڕگوپچڕ
زۆر دژوار: بە گوپچڕ گوپچڕ گیرم کەوت
قوونچڕ
گیایەکە بە عەرزەوە پان دەبێتەوە
پچڕپچڕ
پس پس، هەودای لە چەند جێوە پساو
بەش بەشی کەم کەم نانمان پچڕپچڕ دەداتێ
دژواری
راواندن و بێ سەروبەر گوتن قسەکانی پچڕپچڕ دەکرد کەس نەیدەزانی دەڵێ چی
کەفچڕ
کەف پەڕژێن
گوپچڕگوپچڕ
زۆر دژوار: بە گوپچڕ گوپچڕ گیرم کەوت
گوێ پچڕ
کێ بەر کێ لە رفاندندا
کێ بەر کێ لە هەڵگرتنەوەی شت لە عەرز
گیسنەچڕ
گرێوە غار، ملەی ڕاکردن