تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چلوسک
داری نیوەسووتاوی بە گڕ، بزوتی ئایساو
چلوورە
شووشە سەهۆڵ، شووشە سۆل، سەهۆڵێ کە بە شاخ و گوێسوانەدا شۆڕ دەبێتەوە
بەستەنی، دۆندرمە، دۆڵدرمە، بەسەنی
چلچرا
چرای چەندلق کە لە مزگەوت و ماڵەگەوراندا هەڵدەکرێ
چلچەنگ
قولاپێکە چوار سەر بۆ دەرهێنانەوەی شتی دە چاڵاو کەوتوو
چلکدار
ژن لە چلەی مناڵبووندا، چلەدار
چلۆ
چڕو، لکەداری یەکساڵە
لکەبی و چناری هەڵپەرتاوتە
چلۆنایەتی
چۆنایەتی، چۆنیەتی
چلۆنها
بەدەگمەن، جاروبارە
چلی چلی
چەکچەکی، شەمشەمە کوێرە
باڵدارێکی چکۆلەی زەردە
چلیک
توەزەمینە، بەری گیایەکە وەک توی سوور دەچێ
ئاسنی ساغ و باش
چلە
چوونە ئەشکەوتی سۆفی بۆ چل ڕۆژ
چل ڕۆژەی هەوەڵی زستان
بیست ڕۆژی ئاخری مانگی دووهەمی زستان
بیست ڕۆژی ناوەڕاستی هاوین
پرسەی مردوو دوای چل ڕۆژ لە مردنی
بەزم و ناندانی چل ڕۆژەی لەدایکبوونی منداڵ
چل ڕۆژی پاش مناڵبوون
چلەبووچک
چلەی چکۆڵە، لە دەی رێبەندانەوە تا سی ڕێبەندان