تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نان چلە
خۆراکێ کە لە بیرەوەری چل ڕۆژەی مردودا دەدرێ
چلە
چوونە ئەشکەوتی سۆفی بۆ چل ڕۆژ
چل ڕۆژەی هەوەڵی زستان
بیست ڕۆژی ئاخری مانگی دووهەمی زستان
بیست ڕۆژی ناوەڕاستی هاوین
پرسەی مردوو دوای چل ڕۆژ لە مردنی
بەزم و ناندانی چل ڕۆژەی لەدایکبوونی منداڵ
چل ڕۆژی پاش مناڵبوون
چلەبووچک
چلەی چکۆڵە، لە دەی رێبەندانەوە تا سی ڕێبەندان
چلەبەچە
چلەی چووکە، چلەی بوچک
چلەخانە
ئەو ئەشکەوتە یان ژوورەی سۆفی ماتەی تێدا هەڵدەگرێ بۆ چلەکێشان
چلەورچ
لە ڕۆژی بیست و پێنجی بەفرانبارەوە تا پێنجەمی ڕەشەمە
چلەپایە
جۆلانەی لێنیشتن
چلەگەورە
چل ڕۆژ لە هەوەڵی زستانەوە