تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چراخ
بەکەیف و دەماخ
تورت و تێراو
وریا و بەهۆش
جێگەی پەنا و هانا: کوێرەکانیان مەکەن بە باخ، ناکەس بەچان مەکەن بە چراخ، قەت لە پاشی چوان مەڵێن ئاخ «مەسەل»
زاوا
چراخپا
ئەسپێ کە چەپۆکانە دەکا و هەر دوو دەست بەرزۆ دەکا
چرادان
جێ چرا، ئەو شتە یان ئەو شوێنەی چرای لەسەر دادەندرێ
چراغ
برێتی لە ماڵەگەورە
زاوا
چرامووشی
قوتیللە، قوتیلەچرا، چرافتیلە
چراو
چرا، ڕوناکیدەری شەو
چراوڵە
ئەختەرمە، چۆڵەچرا
چراچی
ئەوانەی چرا لە پێش بووکا هەڵدەگرن
خزمەتکاری ماڵەگەورە کە چرا هەڵکردنی بەدەستە
چراڤ
زنە، زەل، باتلاغ
چراکەران
وەختی شێوان، دەمی چراهەڵکردن، تەنگی نوێژی شێوان
دەستەچرا
فتیلە، چرادەستی
دەسەچرا
فتیلە، قوتبلکە، قودیلەچرا
شەوچرا
چرای ڕاوی مەل لە تاریکاییدا، چرای شەوارە
جەواهێراتێ کە لە شەودا دەترووسکێ: ئێژی گەوهەری شەوچراس
مالچرا
گڕداپۆشی چرا، شیشە چرا
پاچرا
پێچرا، پێچکی لەدار یان لە قوڕ بۆ قوتیلکەچرا
پێچرا
ئامرازی لە دار یان گڵێنە کە چرایان لەسەر دادەنا
چلچرا
چرای چەندلق کە لە مزگەوت و ماڵەگەوراندا هەڵدەکرێ
چۆڵەچرا
ئەختەرمە، چلوسک، چاوڵە