تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاونەزێر
بەئێرەیی، چاوچنۆک
ڕژد، دەس قوچاو، تەماح کار
چاونەکراوە
بێ ئەزمون، نائاشنا بە کار، پیاوی هێشتا خاو
چاوهەڵاتن
وریابوون لە کاروبار، فێربوونی ئەرکی سەرشان
ڕەوادیتن: چاوم هەڵنایە لە کاری وا ناهەق
چاوهەڵتەکاندن
هێما بە چاو، عاشیرەت وەچەم، تێگەیاندن بە بزاوتنی چاو
چاوپشیلە
گیایەکە لە چاوی کتک دەکا
چاوپیاخشاندن
بەسەرچڵی تێڕوانین
چاوپێ هەڵێنان
برێتی لە بەچاوەوە کردن، ئێرەیی پێ بردن
چاوپەڕین
لەرزەی پەلکی چاو، پیلو لەرزین
چاوچوونەخەو
چاوخەواڵووبوون
چاوچڵێس
چاوحیز، کەسێکە بێ شەرمانە بۆ ژنان دەڕوانێ