تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوزانە چاو
ئاو تێ زانە چاو، چاو ئاو کردن
تیلای چاو
گۆشەی چاو: تیلایی چاوی دامێ
دەم و چاو هەڵگر
ژنێ کە هەنیە هەڵدەگرێ
چاو
پارەیەکی مغولەکان
چەم، چاو، چەعڤ
بڕوانە، تواشا کە
خەبەری مەرگ کە لە دوورەوە هاتبێ
چاو تاریک بوون
برێتی لە ڕق هەستانی زۆر
چاو پێ کەوتن
چاو پێ کەفتن
چاو کردن
وەبەرچاوهاتن، بە چاو دیتن
چاو گەرم کردن
برێتی لە سوکە خەو کردن
بینایی چاوان
چاوئێشە
ژانی چاو، نەخۆشی چاو، چاڤ کولی
چاوانە
چاڵاو، بیر
چۆنە، چتۆیە
چاوباز
چاوچڕێن، نەزەرباز
برێتی لە ژنی چاوجوان
چاوبازە
گیایەکە دڕکدار، گیایەکی بەچەقڵە
چاوباشقاڵ
چاوچڕێنی فاسق، چاوحیز
چاوبرسی
تێرنەخۆر، چکوس، چاوچنۆک، چاڤبرچی
چاوبڕ
برینگەری چاوان، ئەو کەسەی پیلو دەبڕێ
چاوبڕکە
بە چاو یەکتر حاڵی کردن، تێکگەیشتن بە تماشا
چاوبڕین
زێدەگۆشت بڕینی پیلو
چاوبۆرە
گیایەکی دڕکاوییە
چاوبەست
چاوبەس
دەسرەیەک کە لە گەمەدا چاوی پێ دەبەستن