تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چان
ئامرازێکە بۆ گێرەی کڵۆش، باگوردێنی لە دار بە دارێکەوە دەبەستن و دە ملی گای دەکەن، باگردانەکان بەسەر کڵۆشدا دێن وردی دەکەن
جەنجەڕ
شتێکی سێ سوچە لە شول چندراوە وەک بێڵ دەچی، پڕوپوش و لیتەی جۆگەی پێ دەماڵن، ئامرازی جۆماڵ لە چەپەر
زەنگوڵەی خەبەردار کردن، زیل
چاندن
تۆ بەزەویەوە کردن
چەقاندنی شەتڵ و نەمام
چانکۆچ
ڕاوەشاندنی زەنگوڵە بۆ کاروان کە وەختی کۆچە
باچاندن
خۆ دزینەوە، کووزووبوون، لە پەنایەکەوە بۆی دەرچوون
تێچاندن
وردە بەتەندورا ڕژاندن
ئارد وردەوردە بەسەر ڕۆنی داغدابرژاندن
بریەتی لە شەیتانی وشوفاری کردن
خیچاندن
بەزاندن لە کایەدا
داقورچاندن
دامووچانن
وەرگەڕاندنی قەراغی لیباس بۆ دەرەوە
داپێچاندن
داپێچ
ڕەپێچەک دان، بەرخۆدان و ڕارفان
داچاندن
تۆم بە زەوییەوە کردن
ئارد کەم کەم بەسەر ڕۆندا کردن