تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەلەمپەر
چێشتی کەنگری وشکەوە کریاک
کەنامپەر
کەنگری وشکەوە کراو
کەپەز
هەر چیایەک تەختایی لەسەرەوەی هەبێ
کەپەلەک
کرمێکە بە گیاوە دەنیشێ پەز دەیخوا پێ دەمرێ، گیابڕ
کەپەلەکی
پەزێ کە گیابڕی خواردووە
کەپەنەک
فەرەنجی: لە نقووشی غەزەلم چین و خەتا داماوە/ کێ دەڵێ ئەمتیعەیی کوردە کەڵاش و کەپەنەک «حاجی قادر»
کەپەنەکداڵ
سیسارگ
کەپەک
نێکوڵی دانەوێڵەی لە دەستاڕکراو
درشتەی ئاردی دابێژراو، کرپک
کەڵپەتڕە
قسەی هیچ و پووچ
گاپەرچۆک
لەوەڕێکە گا حەزی لێ دەکا