تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپەرە
ئەسپەر
پارچە دارێکە دەخرێتە نێوان میچ و کۆڵەکەوە
گیازەرتک کە بەنی پێ ڕەنگ دەکەن، گێنوو
ئەسپەناخ
گیایەکە دەیچێنن و لە ئاشپەزیدا بەکار دێ، ئەسپەناغ
ئەسپەندەر
گیایەکە بەرێکی گزمووڵە دەگرێ بۆ پووچ کردنی چاوزار دەیسووتێنن
ئەسپەک
نەخۆشیەکی مێشکە لە سەر و توێڵ دەردەخا و نەخۆش وەک شێتی لێ دێت
بازپەڕێن
ئەو کەسەی لە ڕاوە بازدا باز بەرەو نێچیر هەڵدەفڕێنێ، قوشچی، بازەوان
باپەسیو
ئەنوایەک با نەیگرێتەوە، پەنابا، باپەنا
ترپەترپ
دەنگی کەوتنی یەک لەدو یەک
تۆپەوانە
پەڕۆی زارئاخنی کوپەو دەفر
تۆپەڵ
خڕ، گرۆوەر
بەسەر یەکا هاتو، لەسەر یەک کۆم کراو
قوڕیان بەفر ئەوەندەی لەدەستێکا جێگەی بوێتەوە
تۆپەڵ بوون
لەدەوری یەکتر کۆ بون
بەسەر یەکا هاتن
تۆپەڵە شەڕی
شەڕە بەفر، تۆپاڵە بەفر بەیەکا دان
تێپەست
دەناونان بە نهێم، تێ ئاخنین