تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڕان
سوار بوونی نێر لە مێ
لەت لێ بوونەوە: دەمی چەقوەکە پەڕیوە
پەرت بوون: دارەکە لە دەستم پەڕی
پەڕاندن
سوار کردنی نێر لە مێوینە
لەت لێ فرێدان: ئەم لکە بپەڕێنە
بە جێ هێشتن: لە خوێندنەوەدا خەتێکت پەراند
لە پێش لابردنی کۆسپ: لەمپەرم پەڕاند
بە دوای پێشگری «هەڵ»دا بە مانای ڕەقساندنە: هەڵپەڕاندن
بە دوای پێشگری «ڕا»دا بە مانای بێدار کردنەوەیە: راپەڕاندن
لە دوای پێشگری «دا» بە مانای ڕەتاندنە: دامپەڕاندە خوار
لە پاش «لێ» بە مانای نەهێشتن: خەو لێ پەڕاندن
پەڕاندنەوە
لە ئاو دەرباز کردن
برێتی لە لە بەڵا ڕزگار کردن: پەڕاندوتمەوە
پەڕانپەڕ
دەوراندەر، کەنارەوکەنار
پەڕاوێز
کەنارەی جلک
حاشیەی کتێب
پەڕاوێزی ئاسمان
پەڕتاندن
لەبەریەک هەڵپچڕاندن
پەڕسێلک
پەرەسێلکە، پەرەسلێرکە
پەڕش
پەرژ، پرژ، بڵاو
دەغڵێکە لە جۆ ئەکاو کرەی ئەکەن ناوکەکەی وەک برنج دەکار دێنن، بڕوێش