تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەن
پۆلو، پەنگر، سکڵ
دەرسی عیبرەت، پەند
سوکایەتی: پەنی پێدرا
ئاڤ پەنگ
ئەو قوڵکەی یان ئەو بەردە قووڵەی کە ئاوی بارانی تێدا ڕادەوەستێ
پشت و پەنا
جێگەی بانگ و هاواران غەوس پشت و پەنات بێ
پێچ و پەنا
جێگەی وەشاردنەوەی نەهێنی
نامەعلوم و ئاڵۆز پاڵۆز: قسەکانی بە پێچ و پەنان
پەنا
گۆشە، قوژبن
تەنیشت: بە پەنای مندا هات
جێگەی بانگ و هاواران: پەنام پێبرد
جێگەی حاوانەوە: پەنای دام
نهێنی، وەشاردو: من پیاوێکی بێ پیچ و پەنام
پەنا گرتو
خۆ وەشارتو
مانگی دوای چاردە شەوە
پەنابا
باپەنا، شوێنێ کە با نایگرێتەوە
پەنابردن
چوونە بەرداڵدەی پارێزەر
پەنابەر
داڵدەخواز
پەنام
نەدیار
ماسین، ئەستوری، هەڵمساوی
پەنامان
نادیاریەکان، بەرپێواران
پەنامەکی
بە نهینی، بە دزیەوە
پەناپەسێو
گۆشە و قوژبنی نادیاری