تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەردەدار
خزمەتکاری ژووری تایبەتی حاکمان
پەردەهەناو
پەردەی مناڵدان
پەردەپڵاو
جۆرێ پڵاوە کە تۆتۆی گۆشتی تێدایە
پەردەپۆش
ڕازدار، ئەمین بۆ سوڕ نەدرکاندن
پەردەژی
دەس پێڕاگەین
پەرس
پەرست، لە پاش وشە بە مانای کەسێکە شتێ دەپەرەستێ: خواپەرس، خۆپەرس، پووڵپەرس
پەرستار
یاریدەری نەخۆش، سیستر، خەمخۆر و ئاگاداری نەخۆش
پەرسیلە
قپرە، بەرسیلە، پەسیلە